ZNA - هەولێر
سەرەڕای راگرتنی هەناردەی دانەوێڵە لەلایەن رووسیاوە، دوو کەشتی دیکەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا هەناردەکران.
ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ 12 کەشتی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێن، دوو لە کەشتییەکان بەندەرەکانی ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە.
جەختیشیکردەوە، یەکێک لە کەشتییەکان 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەڵگرتووە و بەرەوە ئیسیۆپیا بەڕێکەوتووە.
کوبراکۆڤ ئاماژەشی بەوەدا، 10 تیمی پشکنەری تورکیا دابینکراون بۆ پشکنینی 40 کەشتی و شاندی رووسیاش لێیان ئاگادارکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە |