اربيل (zna) کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ 2022 کە لەم مانگەدا لە سانفرانسیسکۆ بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر هەندێک لە باشترین و گەشاوەترین بیرەکانی سامسۆنگ لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و بازاڕگەری و بەرهەمەکان، و دیدێکی بەهێزی بۆ داهاتوو ئاشکرا کرد، هەروەها گۆڕانکارییەکانی تەکنەلۆژیا کە بەشدارن لە باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەران، و کاتی زیاتر بۆ بەکارهێنەران دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر گرنگترین شتەکانی ژیانیان بێت.
دەسپێک: ئەزموونێکی تەواو نەرم
جونگ هی هان ڕایگەیاند، "ئامانجمان لە سامسۆنگ هەمیشە ئەوە بووە کە ژیانمان ئاسانتر بکەین لە ڕێگەی داهێنانی تەکنەلۆژیاوە. وت وتی: بابەتەکان بریتی بوون لە Calm Technology "نۆکس ماتریکس" Knox Matri، تا سەکۆی ناوماڵەوەی گشتگیر وەک Bixby Home Studio و SmartThings. و کۆمەڵێک سیستەمی ئامێری دەستنیشانکرد کە ئەزموونی بەکارهێنەر لە ناخی کارەکەیدایە.
جەیسۆن جانگ، جێگری سەرۆک و بەرپرسیSmartThings و بەشی ئەزموونی مۆبایلەکان باسی لەو ڕۆڵە و ڕایگەیاند: "وەک چۆن ئەمە دۆخی هەمووانە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا لایەنە گرنگەکانی ژیان لە پێشینە دانراوە وەک گەڕان بەدوای کاتەکاندا بۆ پشوودان و ئارامبوونەوە".
سەکۆی SmartThings ی سامسۆنگ ڕێگەیەکی تەواو و گونجاوە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە لە ماڵەوە. وە بەهۆی پێشکەوتنی بەرفراوان لە سیستەمی ناوماڵەوە، کێشەکانی جێگیرکردنی ئامێری نوێ و دانان و یەکخستنیان و هاوکاتکردنی ئامێرە نوێیەکان لەگەڵ ماڵەکەتدا لە جاران ئاسانتر و کاراتر دەبن. ئەمەش بریتییە لە Galaxy Quick Pair و پەیوەندی Matter Hub و SmartThings Energy و SmartThings Music Sync.
هاوبەشی لەم بوارەدا وا دەکات سیستەمی ئامێرەکان فراوانتر بێت
مارک بێنسۆن، سەرۆکی SmartThings لە ئەمریکای سامسۆنگ، بەردەوام بوو لە ڕوونکردنەوەی بابەتی کارکردنی نێوەندەی، جەختی لەسەر پابەندبوونی سامسۆنگ کردەوە بۆ پشتگیریکردنی Matter. و ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی زووتر کاربکەین بە Matter، ئێمە بەرنامەی SmartThings Matter Early Access دروستکردووە، کە تێیدا لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی سەرەکی ئامێرەکان کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی ئەو ئامێرانەی کە Matter هەیە بە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ SmartThings".
بێنسۆن ئاماژەشی بەوەکردووە، سەکۆی SmartThings و SmartThings Hub Core و SmartThings Cloud لە ئێستاوە ئامادەن بۆ پشتگیریکردن لەم سیستەمە. و هەروەها ڕایگەیاند، "هەموو شتێک بۆ دڵنیابوونە لە مسۆگەرکردنی توانای دەستبەجێ کارکردنی نێوەندەی".
یاریدەدەری ئۆنڵاینیBixby و زیادبوونی ڕۆڵەکەی
ئەنیل یاداڤ، بەرپرسی Bixby Lab لە توێژینەوەی سامسۆنگ لە ئەمریکا، هاتە سەر شانۆ و باسی لە یاریدەدەری ئۆنڵاینی تایبەت بە SmartThings کرد بە دەنگی ڕاستەقینە لە ناوماڵ، لەنێویاندا تایبەتمەندییە نوێیە نایابەکەی: Bixby Home Studio. یاداڤ ڕایگەیاند: بە بەکارهێنانی Bixby Home Studio دەتوانیت ئەزموونێک دروست بکەیت کە چەند ئامێرێک لەخۆبگرێت، و بە شێوەیەکی خێراتر و کاراتر وەڵامی فرمانەکانی بەکارهێنەر بداتەوە، بۆ نموونە ئەگەر داوا لە Bixby بکەیت کە ئامێری فێنککەرەوە دابگیرسێنێت، ئەم یاریدەدەرە پشکنین دەکات کە ئایا هیچ پەنجەرەیەکی کراوە لە ماڵەکەدا هەیە، و داوات لێدەکرێت دایانبخەیت، بۆ ئەوەی یارمەتی پاشەکەوتکردنی ووزە بدەیت”.
یاریدەدەرە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەموو شتێک لە ڕیزکردنی فیلمی دڵخوازت لەسەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگەکەت لە ماڵەکەتدا، تا بەهێزکردنی ئاسایشی مۆبایلەکەت بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد لەسەر ئامێرەکەت، دوای ئەوەی کە ئێستا Bixby زیرەکتر و بەهێزترە لە جاران.
ئاسایش و تایبەتمەندی بە ئاستێکی ناوازە بۆ ماڵێکی یەکخراو
سامسۆنگ زیاتر لە تەنها ئەزموونێکی ئاسوودە و ماڵێکی یەکخراو دروست دەکات، هەروەها لەگەڵ تیمەکانی کاردەکات بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی سەلامەت و تایبەت و چالاک. شەین بایک، تەلارسازێکی سەرەکی تیمی ئاسایش لە ئەزموونەکانی مۆبایل، لەگەڵ ئامادەبووان باسی لەوە کرد کە چۆن داهێنانە بەرزەکان پێویستە لەگەڵ بەرزترین ئاستەکانی ئاسایشدا هاوسەنگ بن. و لەسایەی پابەندبوون بە بنەمای ئاسایش و سێ تایبەتمەندیەکەی ڕوونی و هەڵبژاردن و پاراستن، سامسۆنگ زۆر کاری کردووە بۆ پەرەپێدانی سەکۆکانی وەک Samsung Knox. بەتایبەتی سەکۆی Knox Matrix ئێستا لە پێشەنگی دابینکردنی پاراستنە بۆ چەندین ئامێر. وبایک ڕوونیکردەوە: " Knox Matrix بە بلۆکچەین دادەنرێت، بە تایبەت کە زۆرێک لە ئامێرەکان بابەتەکانیان هاوبەشە، ئەمەش سیستەمی ئامێرەکان دەکاتە قەڵغانێک کە هەمووان دەپارێزێت”.
بڵاوبوونەوەی جیهانی سیستەمی تیزێن " Tizen"
یۆنگجای کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و جێگری سەرۆکی تیمی توێژینەوە و پەرەپێدان بۆ بەشی شاشەکان، هاتە سەر شانۆ بۆ قسەکردن لەسەر " تیزێن" کە سیستەمی کارپێکردنی سەرچاوە کراوەی سامسۆنگە کە بە لینۆکس کاردەکات، کیم ئامادەبووانی بردە گەشتێک پێشکەوتنی جۆراوجۆر لە گەشتی " تیزێن"دا، کە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بۆ ئەوەی کۆمەڵێک بەکارهێنان و بەرنامەی بەرفراوان بگرێتەوە.
تێڕوانینێک بۆ ئاسۆدا: ڕۆبۆت و تەندروستی لە ناوماڵەکانی سبەینێدا
دوایین وشە پێش کۆتای چالاکیەکە لەلایەن سێباستیان سیونگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی توێژینەوە لە کۆمپانیای سامسۆنگەوە پێشکەشکرا. لە کاتێکدا زۆرێک لە وتارەکانی ئەمڕۆ تیشکیان خستە سەر پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە، بەڕێز سیۆنگ داهێنانەکانی سبەینێی خستەڕوو کە ئامانجیان تێکەڵکردنی جیهانی بەرجەستەکراو و دیجیتاڵییە.
سیۆنگ کە پێشکەشکردنەکەی لە نێوان داهاتووی ڕۆبۆت لە ناوماڵ و خواستەکانی سامسۆنگ بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەکانی تەندروستی و باشی، ڕایگەیاند: "دەمەوێت بانگهێشتتان بکەم بۆ ئەوەی سەیری ئاسۆ بکەن، کە داهاتوویەکی لێیە کە هەموومان خەونی پێوە دەبینین کە هێشتا بەدی نەهاتووە".
لە بواری ڕۆبۆتی ناوماڵ، سیۆنگ باسی لە سەرکەوتنی بەردەوامی کۆمپانیاکە کرد لە دروستکردنی ماڵێک کە بە ئامێرە پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرد کاردەکات، لەوانە گسکی کارەبایی +JetBot AI بۆ دۆزینەوەی شتەکان، و نموونەی یەکەمی یاریدەدەری ڕۆبۆتی دەستی، و پلانەکانی داهاتوو بۆ نوێترین ڕۆبۆتی قۆڵی سامسۆنگ، کە بەم زووانە بەردەست دەبێت لە GitHub.
و لە بابەتی تەندروستی، سیۆنگ Samsung Health Stack ناساند کە پڕۆژەیەکی سەرچاوە کراوەی سامسۆنگە، کە ئامانجی بەرەوپێشبردنی توێژینەوەی تەندروستییە بە شێوەیەکی کارا. سیۆنگ ڕایگەیاند: "ئەمە پاکێجێکی تەواوەتی پەرەپێدانی بەرنامەیە، و بەرنامەیەکی گەڕۆکە لەگەڵ نەخۆشەکان، و دەرەچەیەکە بۆ توێژەران و داتابەیسی پشتەوە. ئەم ئامرازە سەرچاوە کراوانە بۆ دروستکردنی سەکۆیەکی ئاسانی دیجیتاڵی دروستکراون بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی تەندروستی".
دەرەنجام: بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوامتر لەگەڵ سامسۆنگ
دوای کۆتایی هێنان بە وتارەکان، جونگ هی هان گەڕایەوە سەر شانۆ بۆ پێشکەشکردنی وتاری کۆتایی، تا پوختەی تەکنەلۆژیا پێشکەشکراوەکان لە پاکێجی پەرەپێدانی بەرنامەکان بکات، و دانانی ڕیبازی داهاتووی کۆمپانیاکە بۆ داهێنان.
ئاماژهی بهوهشكرد، " باوەڕم وایە هەموومان بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە بۆ یارمەتیدان لە دروستكردنی ئایندەیەكی بەردەوام. ئێمە ئەم كارە لەڕێگەی بەردەوامیی ڕۆژانە ئەنجام دەدەین، بە باوەڕی ئەوەی کە هەموو قۆناغێکی سووڕی ژیانی بەرهەمێک دەتوانێت بەردەوامتر بێت، هەروەها پابەندبوونی سامسۆنگی سەبارەت بە بەردەوامیی و ڕێنمایی توێژینەوەی ژینگەیی خستەڕوو، لەوانە سەرچاوەی بەرپرسیارانەی ماددە و دووبارە بەکارهێنان و ڕزگاربوون لە پاشەرۆ و پاشماوە و وزەی نوێبووەوە، و وەبەرهێنانی بەرچاو بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن.
هان ڕایگەیاند: "تا ساڵی 2027، ئێمە هەموو کارەکانی بەرهەمەکانمان لەسەر وزەی نوێبووەوە ئاڕاستە دەکەین"، و کۆتایی بە ڕۆژەکە هێنا بە یاداشتێکی گەشبینانە و سەرنجێک بۆ داهاتوویەکی ئاسانتر و نەرمتر و پەیوەندیدارتر و لە هەمووی گرنگتر هۆشیارتر لەبارەی ژینگەوە.
ئەم هەواڵە 937جار خوێندراوەتەوە |