ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی "Ticket to Paradise" لە سینەماکانی جیهاندا میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 8 تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 96 ملیۆن و 601 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 16 ملیۆن و 340 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 80 ملیۆن و 261 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا دوو ئەستێرەی ناسراوی سینەمای هۆلیوود و جیهان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، ئەویش جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتسە و لە دەرهێنانی ئۆل پارکەرە. فیلمە باس لە هەوڵی دوو دایک و باوکێک دەکات دەیانەوێت رێگری لە کچەکەیان بکەن لە دووبارە نەکردنەوەی هەڵەیەک کە ئەوان بەر لە 25 ساڵ کردوویانە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad