ZNA – هەولێر
"Black Adam"فیلمێ نوێی سینەماییە داهاتی لە سینەماکانی جیهان و سینەماکانی میسر بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 195 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە لەم هەفتەیەد و داهاتی لە سیەنەماکانی میسر پێنج ملیۆن و 400 هەزار جونەیهی میسرییە. بەم دواییە دوەین جۆنسن، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، لە نمایشی تایبەتی نوێترین فیلمی "Black Adam لە ئەمریکا ئامادەبوو. جگە لەو ئەکتەر، هەریەک لە ستافی فیلمەکە پیرس برۆسنان، ئەلدیس هۆدج، مۆ ئەمێر، مەروان کانزاری، نوح سەنتینیۆ، و سارا ئامادەبوون. لەلایەکی دیکەوە جۆنسن کە بە زە رۆکیش دەناسرێت، لە هەژماری تایبەتیی خۆی پۆستێکی کردووە کە ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی، بلیتی فیلمەکە بەدەست بێنێە و شوێنە دڵخوازەکەت لە سینەما هەڵبژێرە. فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ئەنیمەیشنی بلاک ئادەم دروستکراوە، کە لەبارەی بلاک ئادەمە و دوای نزیکەی ٥ هەزار ساڵ جارێکی دیکە ژیانی پێدەبەخشرێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad