ZNA – هەولێر
سەمیرە سەعید، گۆرانیبێژی مەغریبی، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'یامی' رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ هەوادارانی بڵاوی دەکاتەوە. ئەم بەرهەمە لە تێکستی بەهجەت قەمەر و ئاوازی بیلال سرورە و کاری دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن هانی یەعقوب کراوە. دوایین دەرکەوتنی ئەو گۆرانیبێژە لە ئاهەنگی هەڵبژاردنی رەبات وەک پایتەختی رۆشنبیری ئەفریقای بوو و بەناوبانگترین گۆرانییەکانی لەو بۆنەیەدا پێشکەش کرد. 'کرباج' دوایین گۆرانیی سەمیرە سەعیدە کە بەم دواییە بڵاوکرایەوە و یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەیەتی بەناوی 'انسان الي'یە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad