ZNA – هەولێر
تۆڕی ئێج بی ئۆی ئەمریکی بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "Perry Mason" ئاشکرا کرد و بڕیارە یەکەم ئەڵقەی لە شوباتی 2023 بڵاوبکرێتەوە. بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە، لە دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی دێت، لە کاتێکدا سێ ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی وەرزی یەکەم تێدەپەڕێت. وەرزی یەکەمی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە 21 حوزەیرانی 2020 بوو و بەهۆی پێشوازی بینەرانی، بڕیارەی بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی درا، بەڵام بەرهەمهێنانی دواکەوت. رووداوەکانی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە 1932 روودەدەن و باس لە چیرۆکی پارێزەرێکی بەناوبانگ بەناوی بێری میسن دەکات و بە کرێیەکەی کەم کار دەکات. لەم بەرهەمەدا هەریەک لە ماسیۆ ریس، جۆن لیسجۆ، تاتینا ماسلانی، کریس شالک و جولیێت ریلانس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad