ZNA – هەولێر تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی، لەرێگەی نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات.
"Midnights" نوێترین ئەلبوومی ئەو گۆرانیبێژە 32 ساڵەیە و کەمتر لە یەک هەفتەدا، یەک ملیۆن کۆپیی لە ئەمریکا فرۆشراوە، بەمەش توانی ببێتە پڕفرۆشتین ئەلبوومی 2022.
لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا هیچ هونەرمەندێک ریکۆردی لەم شێوەیەی لەرێگەی ئەلبوومەوە تۆمار نەکردووە.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ئەلبوومە گۆرانییە، کێشە بۆ خزمەتگوزاری سپۆتیفای دروستبوو و بەهۆیەوە هۆگرانی نەیتوانی راستەوخۆ دەستیان بە بەرهەمەکە بگات.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |