ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "The Black Phone" لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 24 حوزەیران بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 160 ملیۆن و 449 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 90 ملیۆن و 768 هەزارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 69 ملیۆن و 681 هەزار دۆلارە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرسال پیکچەرزە و ماوەکەی یەک کاژێر و 42 خولەکە و ناوڕۆکێکی ترسناک و وروژاندنی هەیە. لەم بەرهەمەدا ئیسان هۆک، جێرمی دیڤیز، جێمس رانسن و مادلین مکجرۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad