ZNA – هەولێر گۆرانیبێژی بەریتانی ئەدێل ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆکلیپەکە بەناوی "I Drink Wine" بڵاوکردەوە و دەبێتە سێیەم کلیپی لە نوێترین ئەلبوومی بەناوی "30".
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کلیپەکە، ئەدێل ئاشکرای کردووە، دوای مانەوەی لە لاس ڤێگاس پشوویەک وەردەگرێت و بەنیازە بڕوانامەی لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو هونەرمەندە خۆی بۆ زنجیرە کۆنسێرتەکانی داهاتوو لە مانگی نۆڤەمبەردا ئامادە دەکات لە لاس ڤێگاس.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |