ZNA – هەولێر ئەنجوومەنی سەندیکای ئەکتەرانی میسر بە سەرۆکایەتی د.ئەشرەف زەکی، رایگەیاند، ئەو هەواڵەی لە دوایین کاتژمێرەکاندا سەبارەت بە کۆچی دوایی عادل ئیمام بڵاوبووەتەوە، دوورە لە راستی.
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی عادل ئیمام هاوکات بوو لەگەڵ ئامادەبوونی کوڕەکەی، دەرهێنەر رامی ئیمام، لە پرسەی پارێزەر فەرید ئەلدیب بوو.
ئەم هەواڵە دوای دەنگۆیەکی تر دێت کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا باس لەوە دەکرا تەندروستیی ئەو ئەکتەرە کۆمێدییە باش نییە.
عیسام ئیمام برای ئەو ئەکتەرە نیگەرانی خۆی لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیە دەربڕی.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |