ZNA – هەولێر کۆمپانیای سێرچلایت پیکچەرز ڤیدیۆیەکی نوێی ترەیلەری فیلمی ترسناک و کۆمیدی "The Menu"ـی بڵاوکردەوە و لە ڤیدیۆکەشدا کۆمەڵێک وێنەی جیاوازی پاڵەوانە ئەکشنەکانی ئاشکرا کراوە.
ماوەی ترەیلەرەکە یەک خولەک و 15 چرکەیە و بڕیارە ئەم بەرهەمە لە ١٨ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.
ئەم بەرهەمە باس لە دوونهاویژینی لاو دەکات کە گەشت بۆ دوورگەیەکی دوور دەکەن بۆ ئەوەی لە چێشتخانەیەکی تایبەتدا نان بخۆن، کە چێشتلێنەرەکە خواردنی زۆر تایبەت دروست دەکات.
لەم بەرهەمەدا ئانیا تایلۆر جۆی، رالف فینس، جانێت مەکتیر، نیکۆڵاس هۆڵت، ئیمی کارێرۆ و جۆن لێگویزامۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |