ZNA – هەولێر کۆمپانیای مارڤڵ ترەیلەری نوێی بۆ فیلمی Black Panther: Wakanda Forever بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆکە لەژێر ناوی "Throne" بڵاوکراوەتەوە و ماوەکەی 30 چرکەیە و بڕیارە لە 11ی ئەم تشرینی دووەمی داهاتوو لە سینەماکان نمایش بکرێت.
رۆژنامەی هۆلیوود ریپۆرتەر بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی وێنەگرتنی دیمەنەکانی دیکە بەردەوامە، بەجۆرێک دەرهێنەر رایان کوگلێر کۆتایی هاتنی وێنەگرتنی هەموو ئەو دیمەنانەی راگەیاند کە رایتیان تێدا نەبوو بۆ ماوەیەک.
کارەکتەری پاڵەوانی مارڤڵ بلاک پانتەر ئێستا لە فۆرتنایتدا بەردەستە وەک بەشێک لە پاکێجی مارڤێڵ رۆیاڵتی و واریر.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |