ZNA- هەولێر
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە ، بە هۆکارێکی نادیار و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق بەرێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە،1-11-2022، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، غانم ئەلحسێنی بەرێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق بە فەرمانی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکرا.
سەرچاوەكە ئەمنییەکە لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی غانم ئەلحسێنی بەرێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق ئاشکرا نیە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |