ZNA_ هەولێر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كابینه‌كه‌ی كازمی له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ (1ى تشرينى دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق درا، كه دوای 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021 ده‌ركراون.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، سوودانی له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی كردووه، له‌ماوه یه‌ك هه‌فته‌دا به‌رنامه‌ی حكومی كابینه‌كه‌ی بكه‌ن كه تیشكبخهنه سه‌ر بێكاری، هه‌ژاری، خزمه‌تگوزاری، پشتیوانیكردنی ئابووری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌دای هه‌ر وه‌زیرێك ده‌بێت له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوودانی فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ پێكهێنانی یه‌ك هه‌ژماری بانكی یه‌كگرتوو بۆ گه‌نجینه، بۆ رێكخستنی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت و رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردان و دزینی داهاتی گشتی، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد پێداچوونه‌وه به هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی كابینه‌كانی پێشوو بكه‌ن و رێكبخرێنه‌وه له‌گه‌ڵ رێكار و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه به وه‌كاله‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی بۆ پۆستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوو به وه‌كاله‌ت راسپارد، كه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه متمانه به هیچ كاندیدێك بۆ ئه‌و دوو پۆسته وه‌زارییه نه‌دراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، له‌وانه‌ش راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردنی ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفی بۆ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |