ZNA – هەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2023ی ده‌ستپێكرد.
عه‌بدولحه‌سه‌ن جه‌مال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، ده‌ستیان به ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023 كردووه و به‌م نزیكانه ره‌شنووسه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ناسه‌قامگیری نرخی دۆلاریش به‌رامبه‌ر به دراوی عێراقی، گوتی: له بودجه‌ی گشتیدا تا ئێستا نرخی دۆلار دیاری نه‌كراوه و ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی نرخه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، بڕی بوودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌گاته 150 ملیار دۆلار و نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بودجه له عێراق داده‌نرێت.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |