English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكەم قسەی خۆی لەبارەی نرخی دۆلارەوە كرد
2022-11-02 [07:05 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش هاتنی پشووی پەرلەمان، بودجه‌ی ساڵی 2023 ئاماده‌ ده‌كرێت.

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بە جددی دەکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت. گوتیشی: "بە زووترین کات بڕیاری نوێ دەردەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان".

سوودانی گوتی: "بە وەزارەتەکانمان راگەیاندووە بودجەی 2023 ئامادە بکەن، بە جددی کار دەکەین بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت، دەمەوێت رایبگەیەنم ئەم حکومەتە پابەندە بەوەی یاسا جێبەجێبکات، یاسا رێگەیداوە بە بانکی ناوەندی سیاسەتی پارە دەستنیشان بکەن، هەر بڕیارەك لە بانکەکە بدرێت ئێمە پابەندی دەبین، هەروەها پارێزگاریش لە سەربەخۆیی بانکەکە دەکەین".

راشیگەیاند: "سەبارەت بە بڕیاری گۆڕانی بەهای ئاڵوگۆڕی دراو کە پێشترا دەرکرا، هیچ رێکارێکی لەگەڵ دەرنەکراوە، بۆ ئەوەی چینی هەژار و مامنەوەند و ئەوانەی داهاتییان سنوردارە پارێزراوبن، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ هاووڵاتییان".

سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەشڵێت: "ئێمە وەك حکومەت پابەندین لە پاراستنی هەموو چین و توێژانەکانی عێراق، هەوڵدەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری نوێ دەربکەین، بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان".

کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا محەمەد شیاع سوودانی، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو کە رۆژی سێشەممە 1/11/2022 بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەک بڕیاری کابینەی پێشتری حکومەتی عێراقی هەڵوەشاندەوە.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad