ZNA – هەولێر
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هۆڵەندا 37 ئافرەت و منداڵ لە کەمپی هۆل دەگوازێتەوە وڵاتەکەیان.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆتاییهێنان به كه‌مپی هۆل پلانێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر.
ئه‌عره‌جی راشیگەیاند: "پێزانینی زۆرمان بۆ حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌یه، كه بڕیاریداوه 28 منداڵ و نۆ ئافره‌ت له كه‌مپی هۆلی رۆژئاوای کوردستان بگوازنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان".
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەشلێت: "داوا له وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ین هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکە وه‌ربگرنه‌وه، چونكه به‌داخستنی کەمپی هۆل هەنگاوێکی جەوهەرییە بۆ وشککردنەوەی سەرچاوە مرۆییەکانی تیرۆر.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |