English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی دۆسیەیەکی بەرتیل ئاشکرا دەبێت
2022-11-02 [03:52 AM]

ZNA-هەولێر


دەستەی دەستپاکیی فیدڕاڵی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/11/2022، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی لە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانyی عێراقی بە تۆمەتی بەرتیل ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد, 40 هەزار دۆلار لە پڕۆسەیەكدا دەستی بەسەردا گیراوە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی کردەوە: "بەڕێوبەرایەتیی لێكۆڵینەوەی دەستە لە بەغدا تیمێكی پێك هێنا بۆ لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانەی كە لە سكاڵایەكدا لە كارمەندێكی یەكێك لە كۆمپانیاكانی گرێبەستی هێڵی ئاسمانیی عێراق گەیشت سەبارەت بە گریبەستی فڕۆكەی ئاسمانی لە كۆمپانیای فڕۆكەوانی بە مەبەستی گواستنەوەی ڕێبوارانی كۆمپانیایەکی چینی، باس لەوە دەكرێت كە بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی و ئەفسەرێك لە یەكێك لە فەرمانگەكانی هێڵی ئاسمانی لە بەغدا سەودایان لەگەڵ كردووە و داوای بڕێک پارە دەكەن لە بەرامبەر وەرگرتنی ڕەزامەندیدا.''

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: "تیمەكە لێكۆڵینەوەیان لەو زانیارییانە كردووە و پەیوەندییان بە سكاڵاكارەوە كردووە بۆ ئەوەی تۆمەتباران بە تۆمەتی نهێنیی تاوانەكە بسپێرن كە شایەتحاڵن و بۆسەیەك دانرا بۆ تۆمەتبارەكە و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری بۆ ئەنجامدانی گەڕان و دەستبەسەرداگرتنیان، گواسترایەوە بۆ ناوچەی ئەلئەرسەتی شاری كەڕادە، ئەو شوێنەی كە ڕێككەوتنەكە لە نێوان سكاڵاكاردا كراوە و هەر كە ئەفسەری دەستبەسەركردن بڕی بەرتیلەكەی وەرگرت تیمی بەڕێوەبەرایەتیی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەغدا توانیی دەستگیری بكات بە ئاشكراكردنی ئەو تاوانەی كە شایەتحاڵ بوو.''

ئاشكراش كراوە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەرکەوتووە كە تۆمەتبارەكە وەكوو كارمەندی دەستبەسەركردن لە ئۆفیسی ئەعزەمیە لە هێڵی ئاسمانیی عێراق كار دەكات و باس لەوەش کراوە کە "لە نێوان بەڕێوەبەری فەرمانگەی بازرگانی و سكاڵاكاردا ڕێككەوتن لەسەر پێدانی بڕی بەرتیلەكە بە شێوەی دوو پارەدان كە یەكەمیان بریتییە لە 40 هەزار دۆلار كە لە پڕۆسەكەدا دەستی بەسەردا گیراوە و پێدانی دووەمی 30 هەزار دۆلارە.''





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad