ZNA- هەولێر
رۆژی چوارشەممە ٢ی تشرینی دووەم بەهای یەک دۆلار لە بازاڕی دراوی ئێران گەیشتە 34 هەزار و ٧٠٠ تومەن و ئەمەش بەرزترین بەهای دۆلارە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
هەروەها بەهای هەزار دیناری عرایق کەیشتە ٢٣هەزار و ٥٥٠ تومەن.
لە ماوەی ڕابرودودا و پاش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەهای دراوی ئەم وڵاتە 8٪ دابەزیوە و بەهای دۆلار زیاتر لە ٢٧٠٠ تومەن زیادی کردووە.
حکومەتی ئێران سەبارەت بە دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەکەیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.
ئەم هەواڵە 1378جار خوێندراوەتەوە |