ZNA - هەولێر
رۆژی پێنج شەممە هەشت کەشتی دیکەی بەرهەمی کشتوکاڵی لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا هەناردە دەکرێن.
ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا رایگەیاند، دەستپێشخەری رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لەرێگەی دەریای رەشەوە بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنج شەممە هەشت کەشتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە هەناردەبکرێن.
جەختیشیکردەوە، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە مۆڵەتیان پێدراوە و لە گەرووی بۆسفۆریش پشکنین ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەشی بەوەکرد، تەنیا لە دوو رۆژدا ١٧ کەشتی دانەوێڵە هەناردەکراون، لە دوای رێککەوتنی هەناردەی دانەویڵەش ١٠ تۆن دانەوێڵە هەناردەکراوە.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |