ZNA - هەولێر
پێكهاته‌ی توركمان گله‌یی په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بژارده‌یه‌كی نموونه‌ییه.
عیرفان كه‌ركووكی، سه‌رۆكی حزبی گه‌لی توركمانی دەڵێت، به هه‌مان شێوه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو، ئه‌مجاره‌ش هەوڵێکی راستەقینە له عێراق بۆ په‌راوێزخستنی تورکمان لە ناوەنده‌كانی بڕیار له عێراق هه‌یه.
داواشی له سوودانی كرد، سوود له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت، كه پێكهاته‌ی توركمان له كوردستان خاوه‌ن هه‌موو مافێكی خۆیانن و له عێراقیش وه‌زاره‌تێك به پێكهاته‌ی توركمان بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، زۆرێك له كه‌سایه‌تی توركمان توانای به‌ڕێوه‌بردنی جومگه ئیدارییه‌كانیان هه‌یه و هیوادارن حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی له‌خۆ بگرێت و وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی دیموكراتی له عێراق نیشان بدان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كێبڕكێ له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی زۆرترین خزمه‌تگوزاری بكرێت، نه‌ك له‌پێناو ركابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر پۆست و پله.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |