ZNA - هەولێر لە یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی سێلتیکی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سێلتیک بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یانەی ریاڵ بە دوو گۆڵی لوکا مۆدریچ و رۆدریگۆ بە لێدانی سزا لە خولەکەکانی 6 و 21 کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 51 و 61 و 71 ئەسێنسیۆ و ڤینیسیۆس و ڤالڤێردی سێ گۆڵی تریان بۆ ریاڵ مەدرید کرد و دواتر جۆتا گۆڵێکی بۆ سێلتیک کرد، سەرەنجام ریاڵ مەدرید یاریەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سێلتیک بردەوە.
بەم ئەنجامانە، ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ و بە پێشەنگی ریزبەندی گەیشتە قۆناغی 16.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |