ZNA - هەولێر لە یارییەکانی کۆمەڵەی هەشتەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خانمە پیرەکە بباتەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی کیلیان ئیمباپێ لە خولەکی 13 و لیۆناردۆ بۆنۆچی 39 بە یەکسانی کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا پاریس گۆڵی دووەمی لە ڕێگەی نۆنۆ مێندێز لە خولەکی 69 دا تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە هەمان کۆمەڵە، یانەی بەنفیکای پورتوگالی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ماکابی حەیفای ئیسرائیلی یاریکرد و بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامانە، بەنفیکا و پاریس سان جێرمان بە 14 خاڵ و بە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی 16 و یۆڤانتۆس چووە پاشکۆی یۆرۆپا لیگ.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |