ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری چامپیۆنزلیگ و لەکۆمەڵەی حەوتەمدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی میوانداری یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی کرد.
لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانە ئیسپانییەکە بباتەوە.
سەرەتا یانەی میوان لە خولەکی 31 گۆڵێکی لەڕێگەی رافاێل تۆمارکرد،
لە تایمی دووەمدا سیتی خۆی ڕێکخستەوە و سێ گۆڵی لە خولەکەکانی 52 و 73 و 83 هەریەکە ریکۆ لویس و جولیان ئەلڤارێز و ریاز مەحرەز تۆماریانکرد.
پێش ئەم یاریە هەریەکە لە مانچستەر سیتی و دۆرتمۆند بە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کردبوو.
ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە |