English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. زانیار تیرۆپشک و کاتی یاریەکان
2022-11-03 [08:36 AM]

ZNA - هەولێر


رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کۆتاییهات، 16 یانە گەیشتنە قۆناخی داهاتوو و چاوەڕێی یاریی بەهێز و سەرنجڕاکێش دەکرێت لەم قۆناخەی خولەکەدا.

 

یانەکانی قۆناخی 16

 

مانچێستەر سیتی - ئینگلیزی

لیڤەرپوول - ئینگلیزی

چێڵسی - ئینگلیزی

تۆتێنهام - ئینگلیزی

بایرن میونشن - ئەڵمانی

دۆرتموند - ئەڵمانی

ئینتراخت فرانفکۆرت - ئەڵمانی

لایپزیگ - ئەڵمانی

ناپۆلی - ئیتاڵی

ئینتەرمیلان - ئیتاڵی

ئەیسی میلان - ئیتاڵی

بێنفیکا - پۆرتوگالی

پۆرتۆ - پۆرتوگالی

ریال مەدرید - ئیسپانی

پاریس سانجێرمان - فەرەنسی

کلەب برووج - بەلجیکی

 

کەی تیروپشکە؟

 

رۆژی دووشەممەی داهاتوو 7-11-2022 لە شاری نیۆنی سویسرا کاژێر 14:00 بەکاتی باشووری کوردستان تیروپشکی قۆناخی 16ـی وەرزی 2022-2023ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت.

 

تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ چۆن دەبێت؟

 

* لە تیروپشکەکەدا 16 یانە بەشدارن، کە بریتین لە سەرکەوتووەکانی یەکەم و دووەمی هەر هەشت کۆمەڵەی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

 

* لە تیروپشکەکەدا دوو تیپی یەکەم کۆمەڵە بەریەک ناکەون.

 

* هەشت تۆپ بۆ خاوەنی پلەی یەکەمەکانی کۆمەڵەکان دەبێت و 8 تۆپیش بۆ خاوەنی پلەی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکان دەبن.

 

* ئەوانەی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیان بەدەستهێناوە، لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییدەکەن، یاریی گەڕانەوەش لەنێو یاریگەی خۆیان دەبێت.

 

 

یارییەکانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ کەی دەکرێن؟

 

* یارییەکانی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، لە رۆژانی 14 - 15 - 21 - 22ـی مانگی شوباتی ساڵی 2023 بەڕێوەدەچێت.

 

* یارییەکانی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناخی 16، رۆژانی 7 - 8 - 14 - 15 ـی مانگی ئاداری ساڵی 2023 بەڕێوەدەچن و سەرکەوتووانی قۆناخی 8 یەکلادەبنەوە.

 

 

کەی تیروپشکی قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگە؟

 

رۆژی 17-3-2023 تیروپشکی قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت، ئەو کاتە هەموو ئەگەرەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەکان لەو قۆناخەدا کراوەن.

 

یارییەکانی قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگ لە رۆژانی 11 - 12ـی نیسان بەڕێوەدەچن - یارییەکانی گەڕانەوەش لە 18 - 19ـی مانگی نیسانی ساڵی 2023 دەکرێن.

 

یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە رۆژانی 9 - 10ـی ئایار، یارییەکانی چوون دەکرێن، لە 16 - 17ـی هەمان مانگیش یارییەکانی گەڕانەوە بەڕێوەدەچن.

 

یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

 

یاریی کۆتایی وەرزی 2022-2023ـی چامپیۆنزلیگ لە 10-6-2023 بەڕێوەدەچێت، یارییەکە لە یاریگەی ئۆڵیمپی ئاتاتورک لە ئیستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەدەچێت، کە شوێنی یاریی کۆتایی نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی بوو لە ساڵی 2005.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad