ZNA - هەولێر
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی کرد.
بلینکن رایگەیاند، ئەمریکا بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەت و خەڵکی عێراق کاربکەن بۆ باشترکردنی مافەکانی مرۆڤ، بەهێزکردنی ئابووری، باشترکردنی سەربەخۆیی وزەی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا بەپەرۆشە
راشیگەیاند، ئەمریکا پابەند دەبێت بە هاوکاریکردنی عێراق بۆ رووبەبوونەوەی داعش.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ داواکاری چاكسازی و بەڵێنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هاوكات جەخت لە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق و بەرژەوەندییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگری و سەروەری خاکی عێراق كرایهوه.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |