ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی میوانداری فولهامی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
لە تایمی یەکەمدا مانچستەر گۆڵێکی لە ڕێگەی ئەلڤارێزەوە تۆمارکرد، دواتر ناوبژیوان لە خولەکی 26 جواو کانسێلوی بە کارتی سوور کردە دەرەوە،
لە خولەکی 28 ئەندریاس پێرێرا گۆڵی بەرامبەری بە لێدانی سزا تۆمارکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، ئێریک هاڵاند گۆڵێکی تری تۆماركرد بەڵام ناوبژیوان و ڤار گۆڵەکەیان ڕەتکردەوە.
لە خولەکی 96ی یاریەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ سیتیزن هەژمارکرد و هالاند توانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و سێ خاڵی گرنگ بۆ یانەکەی بەدەستبهێنێت.
بەم سەركەوتنەش مانچستەر سیتی بە شێوەیێکی کاتی بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پێشەنگە و فولهامیش بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |