ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "Smile" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سەرەتای ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی 185 ملیۆن و 987 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 92 ملیۆن و 387 هەزار هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 93 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە. فیلمەکە باس لە کچێک بەناوی رۆز کۆتەر دەکات کە رووبەڕووی چەند رووداوێکی ترسانک دەبێتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی رووداوێکی سەیر و دڵتەزێنی نەخۆشێک دەبینێت. لە فیلمەکەدا سۆزی بیکۆن، کایل جالنەر و جیسی تی ئاشەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی پارکەر ڤینە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad