ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی"The Woman King" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەیلوول لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە 87 ملیۆن و 301 هەزار دۆلاری ئەمریکی. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 64 ملیۆن و 601 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 22 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە. بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و باس لە گرووپێکی جەنگاوەری ئافرەتان لە ئەفریقیا دەکات. لە فیلمەکەدا هێرۆ ڤاینز و ڤیۆلا دیڤیس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی جینا پرێنسە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad