ZNA – هەولێر
عومرو دیاب، گۆرانیبێژی میسری، کۆنسێرتێکبۆ هەوادارانی لە سعودیە سازدەکات. کۆنسێرتەکە لە 3 ئەم مانگە سازدەکرێت و ئەو هونەرمەندە گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش دەکات و رێکخەرانی کۆنسێرتەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە کە تەواوی بلیتەکان فرۆشراون. بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە لە ئاهەنگی تێپەڕبوونی 50 ساڵ بەسەر پەیوەندی نێوانی میسر و ئیمارات بەشداربوو و گۆرانی گوت. عومرو دیاب یەکێک لە هونەرمەندە میسرییە پڕ بەرهەم و چالاکەکانە و ئەمساڵ چەندین کۆنسێرتی لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجامداوە، جگە لە چەندین ئاهەنگ بۆ رەوەندی عەرەبی لە وڵاتانی ئەوروپا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad