ZNA – هەولێر
شارۆخ خان، ئەکتەری هیندی، لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا بەشداربووە و ترەیلەری فیلمەکەی بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە. فیلمەکە بەناوی "Pathaan"یە و بڕیارە لە 25 کانوونی دووەمی 2023 لە سینەماکانی هیندستان و بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە. ئەو ئەکتەرە لە رۆژی لە دایکبوونیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممەیە، ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی ئەم بەرهەمە. لەم فیلمە ئەکشنەدا، هەریەک لە شارۆخ خان، دیپیکا پادیکۆن و جۆن ئەبراهام و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن و سیدهارس ئانانەد دەرهێنەریەتی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad