English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماسیۆ بێری: ئاڵوودەبوونم بە کحول لە ئەستێرەکانی 'Friends' شاردبووەوە
2022-11-02 [11:23 AM]

ZNA – هەولێر


ماسیۆ بێری، ئەکتەری زنجیرەی بەناوبانگی تەلەڤزیۆنی 'Friends' رایگەیاند، ئاڵوودەبوونی بە کحول، لە ئەکتەرە بەشداربووەکانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی 'Friends' شاردبووەوە.

ئەو ئەکتەرە تەمەن 53 ساڵە، بەم دواییە ئاڵوودەبوونی خۆی بە کحلوم بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، پارەیەکی زۆری خەرج کرد تاوەکو توانی لەو ئاڵوودەبوونە رزگاری بێت.

ماسیۆ بێری، بەم دواییە لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی باسی لە ئاڵودەبوونی بە کحول و ماددەی هۆشبەر کرد و تیشکی خستە سەر یادەوەرییەکانی کە بەنیازە لە دوو توێی کتێبێکدا بەناوی "Lovers and the Big Terrible Thing" بڵاوی بکاتەوە.

ئەو ئەکتەرە ئەوەشی ئاشکرا کرد، رەنگە نۆ ملیۆن دۆلاری خەرج کردبێت بۆ ئەوەی بە هۆش خۆی بێت و بەم دواییە یادی 18 مان چاکبوونەوەی کردەوە.

سامانی ئەو ئەستێرەیەی زنجیرەی "Frinds" بە 120 ملیۆن دۆلار دەخەملێندرێت و بۆ هەر ئەڵقەیەکی وەرزی یەکەمی ئەو زنجیرەیە بڕی 22500 دۆلاری وەرگرتووە و دواتر لە وەرزی نۆیەم و دەیەمدا کرێ بەشداربوونی بۆ یەک ملیۆن دۆلار بۆ هەر ئەڵقەیەک بەرزبووەتەوە.
 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad