ZNA – هەولێر ئەستێرەی لوبنانی هەیفا وەهبی لە ناوچەی مانیال ژمارەیەک دیمەنی فیلمە نوێیەکەی بەناوی "رامسێس پاریس" وێنە دەگرێت و دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردوو لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەستی بە کارەکانی کردەوە.
ئەو ئەکتەرە ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی دوا دیمەنەکانی ئەم بەرهەمە سینەماییە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا کاری مۆنتاژی دەست پێبکات.
لە فیلمی "رەمسێس پاریس" جگە لە هەیفا وەهبی، هەریەک لە حەمدی ئەلمیرغانی، محەممەد ئوسامە،محەممەد سەروەت، مەحموود حافز و مستەفا ئەلبەننا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
فیلمەکە لە نووسینی کەریم حەسەن بەشیر و لە دەرهێنانی ئەحمەد خالید موسایە و لە بەرهەمهێنانی ئەحمەد خالید و ریمۆند رامسێسە و کۆمپانیای سینەرجی فیلم بڵاوی دەکاتەوە.
ئەم بەهەمە کۆمێدییە باس لە کۆمەڵێک میسری دەکات کە لە رامسێسەوە روو لە پاریس دەکەن و ئەم گەشتە چەندین ووداو و سەرکێشی لەخۆدەگرێت.
ئێستا لە سینەماکاندا فیلمی "جنۆکەکانی ئەوروپا"ـی هەیفا وەهبی نمایش دەکرێت کە لەگەڵ ئەحمەد فیشاوی، ئەروە جەودە و عەباس ئەبولحەسەن ، و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |