ZNA – هەولێر لە بەریتانیا شارێکی یاریی دەکرێتەوە کە لە کەشی زنجیرە فیلمی "Jumanji"ـی هەیە.
بڕیارە ئەو شارە ساڵی داهاتوو لە بەریتانیا بکرێتەوە، ئەمەش لە دوای تەواوبوونی گرێبەستێکی 17 ملیۆن پاوەندی نێوان کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمەنت و کۆمپانیای چێسینگتۆن وۆرلد لە هاوینەهەواری ئەڤێنتۆرز.
پارکە گەشتیارییەکە لە ژێر ناوی "World of Jumanji"یە و جێفری گۆدسیک، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری هاوبەشی جیهانی و بەڕێوەبردنی براند و بەرپرسی شوێنەکە دەڵێت: "دوای چێژوەرگرتن لە فیلمەکان بۆ چەندین ساڵ، ئێستا هەواداران دەرفەتیان هەیە بۆ ئەزموونکردنی جومانجی لە رەهەندێکی نوێدا و ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە ئەم سەرگەرمییە سەرنجڕاکێشە ئەنجام دەدەین".
فیلمی "Jumanji: The Next Level" نوێترین بەشی ئەم زنجیرە سینەماییە، کە لە 12ی کانوونی دووەمی 2019 بڵاوکرایەوە و ژمارەیەک ئەستێرەی تێدابوو، دیارترینیان دوەین جۆنسن.
کارین گیلان، لۆبی کاناڤاڵ، میس بەیڵ، کیڤن هارت، و جاک بلاک، 2019. ئەستێرەی نێودەوڵەتی نیک جۆناس بەشداری کرد.و ئەوانی تریش بۆ بەشی نوێی زنجیرەکە.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |