ZNA – هەولێر کایلی جێنەر و تراڤیس سکۆت نەک هەر سەرقاڵی کارکردنن لە سۆشیال میدیا، بەڵکو سەرقاڵی بارزگانین و بە دوای قازانجی زیاتردا دەگەڕێن، بە تایبەتیش لە بواری خانووبەرەدا.
ئەو دوو خۆشەویستە بەنیازی فرۆشتنی کۆشکەکەیانن لە شاری بێڤەرلی هیڵز و بڕی 21.9 ملیۆن دۆلاریان وەک نرخی فرۆشتن بۆ کۆشکەکە دیارییکردووە.
ئەگەر بەو نرخە بفرۆشرێت، پێدەچێت گرێبەستێکی زۆر قازانج بەخش بێت بۆ جێنەر و سکۆت، چونکە تەنیا چوار ساڵ لەمەوبەر بە بڕی 13.45 ملیۆن دۆلار کڕیویانە، بۆیە قەبارەی زیادکردنەکە بۆ کۆشکەکە زۆر دەىیت.
کۆشکەکە بە سەوزایی داپۆشراوە و مەلەوانگەیەکی جوانی و سینەمای و هۆڵی وەرزشی تێدایە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |