ZNA – هەولێر نوێترین ڤیدۆکلیپی ریانا، گۆرانیبێژی باربادۆسی، پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە و لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 25 ملیۆن بینەری هەیە.
گۆرانییەکە بەناوی "Lift Me Up"یە و بۆ فیلمی سینەمایی "Black Panther: Wakanda" گوتراوە و لە کەناڵی تایبەتیی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکە ئەو هونەرمەندە ئامادەکاری بۆ ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی دەکات و ماوەی شەش ساڵە هیچ ئەلبوومێکی بڵاونەکردووەتەوە.
ریانا بەم دواییە بوو بە دایک و بەهۆی سەرقاڵبوونی بە کاری بازگانییەوە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە و سامانی بە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەملێندرێت.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |