ZNA – هەولێر ئەساڵە نەسڕی، گۆرانیبێژی سووری، بڕیارە لە 9 کانوونی دووەمی سالی داهاتوو، کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە مەنسوورە لە میسر بگێڕێت.
بڕیارە لە کۆنسێرتەکەدا ئەو هونەرمەندە گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.
لەماوەی رابردوودا، ئەو گۆرانیبێژە ئاهەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی میوزیکی عەرەبی لە 31مین خولیدا لە ماڵی ئۆپێرای میسری پێشکەش کرد.
ئەو گۆرانیبێژە سورییە لە ئاهەنگەکەدا گورتی: ئێواره باش بۆ هه موو هاوڕێیانم، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لگەڵ جەماوەرەکەی وەک دیدارێکە لەگەڵ نیشتمان.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |