ZNA – هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە بەشداری بەرهەمی شانۆیی شانۆکارانی هەر چوار پارچەی کوردستان، چالاکییەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک دەستپێدەکات.
کۆنسێرتەکە لە دوو بەش پێک دێت، بەشی شانۆگەرییەکانی نێو هۆڵ و بەشی شانۆی سەرشەقام کە لە هەردوو بەشدا بەرهەمی شانۆکارانی هەرچوار پارچەی کوردستان نمایش دەکرێن.
فێستیڤاڵەکە لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک سازدەکرێت و ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.
جگە لە نمایشکردنی شانۆگەری، خەڵات لە چەند بەشێکدا دابەش دەکرێت و سمینار و وۆرکشۆپ، کۆڕی رەخنەیی سازدەکرێن.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |