ZNA – هەولێر
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 400 ماڵپەڕی سێکسی لە رێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە کە بە رێنمایی وەزیری پەیوەندییەکان پێکهێنرابوو داخران.
رۆژی شەممە،5-11-2022، رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق فەرمانی بە دامەزراندنی لیژنەیەکی هونەری کردووە بۆ قەدەغەکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لیژنەکە توانیویانە زیاتر لە 400 ماڵپەڕی سێکسی دابخەن، دەشلێت، پێشتر بڕیاری داخستنی ماڵپەڕە سێکسییەکان دراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.
ئەو گوتیشی، ئێستا وەزارەت لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەی هونەرییەوە کارەکان جێبەجێ دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەزاران ماڵپەڕی سێکسی لە تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی دیاریکراون و لیژنەی هونەری راسپێردراوە کار لەسەر داخستنیان بکات.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |