ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئەلمیریای کرد.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بردەوە.
تایمی یەکەمدا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، هەرچەندە بارسا دەرفەتی گۆڵی یەکەمی بۆ ڕەخسا کاتێک ناوبژیوان لێدانێکی سزای هەژمارکرد، بەڵام رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لێدانەکەی لەدەستدا.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 48 و 62 دا هەریەکە لە عوسمان دیمبلی و فرینکی دی یۆنگ دوو گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ بە کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی، ئەلمیریا 13 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |