ZNA - هەولێر
بەهای دۆلار لە بازاڕی دراوی ئێران لە هەڵکشان بەردەوامە و ماوەی حەفتەیەکە هەموو ڕۆژان ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات.
ڕۆژی ڕابردوو بەهای یەک دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی دراوی ئێران گەیشتە 36 هەزار و 230 تمەن و ئەمەش بەرزترین نرخی دۆلار بوو لە مێژووی ئێراندا
بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار لە رۆژی سێشەممەی رابرودووەوە دەستی پێکردووە و لە ماوەی کەمتر لە یەک حەفتەدا بەهای دراوی ئیران لە بەرانبەر دۆلاردا 10٪ دابەزیوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران لە ماوەی ئەم یەک حەفتەیەدا هیچ کاردانەوە و روونکردنەوەیەکیان بەرانبەر بە بەرزبوونەوەی لە ناکاوی بەهای دۆلار لە بازاڕی ئێران نەبووە.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |