ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى 14ی خولى نایابى ئینگلتەرا، یانەى چێڵسى میواندارى یانەى ئارسناڵى کرد.
لە ئەنجامدا ئارسناڵی میواندار توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بلۆزی خاوەن یاریگا بباتەوە.
ئارسناڵى میوان بە پێچەوانەى تایمى یەکەمەوە لە تایمى دووەمدا ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و تاکە گۆڵەکەش گابرێل ماگالیسى بەڕازیلى لە خولەکى 63دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، ئارسناڵ 11یەم بردنەوەى لەم وەرزەى خولەکەدا بەدەستهێنا و بەکۆکردنەوەى 34 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد، چێڵسیش بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک توشى شکست هات و بە 21 خاڵ و بەکاتى لە پلەى حەوتەمى ڕیزبەندى خولەکەدا ماوەتەوە.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |