ZNA – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایک بوونی ئیما ستۆن و یادی ئەو رۆژەی کردەوە.
ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە سەرەڕای تەمەنی بچووکی کە 34 ساڵ و سەرەڕای ئەوەش سەرکەوتنی گەورەی لە رێگەی فیلمانی بەدەستهێنا.
ئیما ستۆن لە 6ـی تشرینی دووەمی 1988 لە شاری سکۆتسدەیل لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لەدایکبووە، ناوی راستەقینەی میلی جانە، باوکی وەک بەڵێندەر کاری کردووە، دایکی ژنی ماڵەوە بووە و بە رەچەڵەک سویدییە.
ئیما ستۆن رۆڵی دیار و بەرچاوی لەسەر شاشەی بچووک هەبووە، دیارترینیان زنجیرەی "درایڤ"، "مالکۆم لە ناوەڕاست"، "30 رۆک"، هەروەها رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی The Amazing Spider-Man و Zombieland و Movie 43 بینیوە و بەهۆی ئەم کارە هونەرییە جیاوازانەشەوە ناوبانگی زۆری بەدەستهێناوە.
خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "لا لا لاند" و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، چ لە رووی داهات و چ لە رووی پێشوازی رەخنەگرانەوە کە ستایشی دەکەن.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |