ZNA – هەولێر گۆرانیبێژ میسری ئیهاب تۆفیق، پێنجەم کۆنسێرتی لە گەشتە هونەرییەکەی لە ئەمریکا و کەنەدا پێشکەش دەکات.
کۆنسێرتی ئەو گۆرانیبێژە لە کەنەدا و ئەمریکا، لە دوای کۆنسێرتی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، دوای سازکردنی کۆنسێرتێک لە جۆرجیا، دووەم کۆنسێرتەکەی لە کالیفۆرنیا، سێیەم کۆنسێرتی لە هیوستن، چوارەم کۆنسێرتی لە ئۆرلاندۆی پایتەختی فلۆریدا دێت.
ئەو گۆرانیبێژە، نوێترین گۆرانییەکانی خۆی بە ناوی "ليكى عندى"، لە کەناڵی تایبەتیی خۆی لە یوتیوب و پلاتفۆرمەکانی دیکەی سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە لە نووسینی تانەر حسێنە و لە ئاوازی عەزیز ئەلشەفعی و دابەشکردنی ویسام عەبدولمنعمە.
گۆرانی "لەکی عندی" دووەم گۆرانی ئیهاب تۆفیقە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا و گۆرانی "پاشا"ـی بڵاوکردەوە، کە وەک ڤیدیۆ کلیپ بەرهەمهاتبوو.
فیلمی "پاشا" لە دوبەی وێنەگیراوە، لە دەرهێنانی عادل سەرحان، لە نووسینی محەممەد شوکری، ئاوازی بێنۆ و لە دابەشکردنی مەنسییە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |