ZNA – هەولێر گۆرانیبێژی بەریتانی ئێد شیران نزیکەی یەک ملیۆن پاوەندی بەخشیوە بۆ یارمەتیدانی منداڵانی بچووک بۆ فێربوونی میوزیک کە ئەو هونەرە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی ئەو هەبووە.
شێرن پێشتر 500 هەزار پاوەندی بۆ یارمەتیدانی میوزیکژنە لاوکان تەرخانکردووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی راگەیاندووە "ئێد هەرگیز خەباتی خۆی لەبیر نەکردووە بۆ گەیشتن بە لووتکە و ئەو کاریگەرییەی کە میوزیک لەسەر ژیانی هەیەتی، زۆر باشە کە بەم شێوەیە یارمەتی دەدات".
سامانی ئەو گۆرانیبێژە بەریتانییە، 180 ملیۆن پاوەندە و لە رێگەی هونەر و ریکلامەوە بەدەستی هێناوە.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |