ZNA – هەولێر کاوە، هونەرمەندی باکوری کوردستان، زنجیرە کۆنسێرتێک بۆ هۆگرانی لە فەرەنسا سازدەکات.
ئەو گۆرانیبێژە سێ کۆنسێرت لە شارەکانی فەرەنسا سازدەکات، یەکێک لە کۆنسێرتەکان لە پاریسی پایتەختە.
کاوە ڤیدیۆیەکی لە هەژماری خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بە سازکردنی سێ کۆنسێرتەکە کردووە بۆ رەوەندی کوردی لە فەرەنسا.
هەر لە ڤیدیۆکەدا سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە هاوکاری بوونە لە سازکردنی زنجیرە کۆنسێرتەکە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |