ZNA - هەولێر لە یارىێکی تری هەفتەى 14ی خولى نایابى ئینگلتەرا، تۆتنهام لە یاریگاى خۆیدا میواندارى لیڤەرپوڵى کرد.
لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمى یەکەمدا، لیڤەرپوڵى میوان دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 11 و 40دا لە ڕێگەى محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکرد و بەپێشکەوتنەوە کۆتایى بە تایمەکە هێنا.
لە تایمى دووەمدا، تۆتنهامى خاوەن یاریگا لە خولەکى 70دا لە ڕێگەى هارى کینەوە گۆڵێکی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، تۆتنهام بە 26 خاڵ بۆ پلەى چوارەمى ڕیزبەندى خولەکە دابەزى و لیڤەرپوڵیش بە 19 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى هەشتەم بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |