ZNA – هەولێر هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان نەڤید زەردی بەرهەمێک بە فارسی بۆ پاڵپشتی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاودەکاتەوە
گۆرانییەکە بەناوی "فریاد کون"یە و لە تێکست و ئاوازی نەڤید زەردییە و لە کەناڵی تایبەتیی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە.
لە ڤیدیۆکلیپەکەدا، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەکارهاتووە، هەروەها وێنەی ژینا ئەمینی و دیمەنی خۆپێشاندانەکانی رژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەخۆدەگرێت.
مانگی رابردوو نەڤید زەری بەرهەمێکی دیکەی بۆ ژینا ئەمینی بەناوی "وەرە دەرێ" بڵاوکردەوە و پاڵپشتییەک بوو خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
بۆ بینینی ڤیدیۆکلیپە فارسییەکە ئێر کلیک بکە
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |