ZNA – هەولێر راپەری ئەمریکی ئارۆن کارتەر، لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کەسێکی نزیک لەو راپەرە رایگەیاندووە "کۆچی دوایی لە کاتێکی خراپدا بووە، هەوڵدەدەین بزانین چی روویداوە و هۆکاری چی بووە، ئێمەش وەک هەموو کەسێک دڵتەنگین و هیوادارین هەوادارانی نزا بۆ خێزانەکەی بکەن".
پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە دوای ئەوەی راپۆرتی خنکانی کەسێکیان پێگەیشتووە.
کارتەر سەرەتا کاری لەگەڵ گرووپی "باکستریت بۆیز" دەستیپێکرد و لە ژمارەیەک گەشت و کۆنسێرتدا کردووە، هەروەها بەرهەمێکی تایبەتی هەبووە.
لە کۆتاییەکانی نەوەدەکان و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ملیۆنان دانە لە چوار ئەلبوومەکەی فرۆشت، یەکەمیان لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بوو
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |