ZNA – هەولێر تامر حوسنی، ئەکتەری میسری، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ فیلمە نوێیەکەی کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی بکات، ئەمەش دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمەکەی "بحبك"، کە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت.
تامر حوسنی سەرقاڵی نووسینی چیرۆک و سیناریۆ و دیالۆگی فیلمە نوێیەکە و سارا وەفیق دەرهێنەری فیلمەکەی دەبێت.
فیلمی "بحبك" نوێترین بەرهەمی سینەمایی تامر حوسنییە، کە خۆی نووسەریەتی و رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، و هەریەک لە هانا زاهید، حەمدی مەرغانی، مەدحەت تیخە، هودا موفتی و ئەحمەد عەزمی رۆڵی تێدا دەگێڕن.
چیرۆکی یلمەکە لەبارەی ژیانی پیاوێکە کە بە دوو چیرۆکی خۆشەویستیدا تێدەپەڕێت، لە ژیانیدا لە نێوان دوو کچدا سەر لێشێواو دەبێت.
ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە |